به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر شارۆكه‌ی به‌رده‌سیری له پارێزگای كرمانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی
ئێران هه‌ژاند، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌نگژه‌كان له پارێزگای كرمان، غولامڕه‌زا نه‌ژاد خالقی گوتی، تیمی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه، ده‌سبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شارۆكه‌كه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كه كاولكه‌ر نه‌بووه و زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه له‌رینه‌وه‌كه له سه‌عات سێ و 46 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به قووڵی 10 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆكه‌ی به‌رده‌سیر و 22 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی نكار و 36 كیلۆمه‌تر له دووری ناوچه‌ی باغین و 62 كیلۆمه‌تر له دووری ناوه‌ندی پارێزگای كرمان ڕووی داوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌یان بوومه‌له‌رزه ناوچه جیا جیاكانی ئێرانیان هه‌ژاندووه و دیارتریتیان ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بوو كه له نزیك تاران و له سنووری پارێزگه‌ی مازه‌نده‌ران ڕووی دا.
ئێران كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێلێكی گه‌وره‌ی بوومه‌له‌رزه، تارانی پایته‌ختیش كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێله‌كه، به‌وهۆیه‌وه له ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵێك هه‌بوو، كه پایته‌ختی ئێران له تارانه‌وه بۆ شوێنێكی تری سه‌لامه‌ت بگوازرێته‌وه.