وێنه‌.. هەژان یادى لەدایکبوونی کوڕەکەی كرده‌وه‌

:: PM:09:31:27/08/2018 ‌

ئهكتهری ناسراوی شاری سلێمانی "ههژان هێرش" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستاگرام بڵاو كردهوه و سهرنجی ههوادارانی بهلای خۆیدا ڕاكێشاوه‌.

 

خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری کورد "هەژان هێرش" دواین وێنەی خۆی له یادی لە دایکبوونی کوڕەکەی بڵاو كردووهتهوه‌.

 

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی بارانی کوڕییەوە، هەژان هێرش  لەگەڵ هاوپۆلەکانی لە باخچە ئاهەنگێکی بچکۆلانەی بۆ سازکردووه، لهسهر وێنهكان بۆ كوڕهكهى نووسیویهتى: " ڕۆژی لەدایکبوونی جوانترین و بەنرخترین بارانی ژیانم، پێنج ساڵ بەرلە ئێسته بە حەسرەتەوە چاوەڕێم دەکردیت، هاوڕێی هەمیشەیم، تەمەن درێژبیت".

 

ههژان هێرش، یهكێكه لهخانمه سهركهوتووهكانی بواری دراما و پێشتریش له چهندان كاری هونهریدا كاری كردووه، ئێسته له بهشی ڕاگهیاندن لهزانكۆی سلێمانی یاریدهدهری توێژهره و لهگهڵیدا خوێندكاری ماستهره، ڕۆڵی سهرهكی لهچهندان درامادا بینیوه، ماوهیهك پێشكهشكار بووهله كهناڵی "كوردسات"، هاوسهری پێشووی دهرهێنهر و پێشكهشكار "دهروون گێژهن" بووه، بههۆیی پێوهندی لهگهڵ خانمێكی هونهرمهند لهیەکتر جیابوونهوه، به پێی گوتهی میدیاكانی ئهوكات.

 

شایەنی باسە هەژان پێشتر وەک ئەکتەر و پێشکەشکار دەرکەوتووە و لە ساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی ئەنجام دا، کە بریتی بوو لە بەشداریکردن لە درامای "گەڕان بەدوای سێبەرەکان".



















وشە - محەمەد میران