زاناكان: زریانێكی بەهێز ڕەنگە ببێتە هۆی كۆتاهاتنی ئینتەرنێت

:: PM:01:13:13/07/2023 ‌
زاناكان بە رۆژنامەیەكی بەریتانییان راگەیاندووە، ڕەنگە زریانێكی توندی خۆر ڕوو لە گۆی زەوی بكات، ئەمەش دەبێتە هۆی "كۆتایی دنیای ئینتەرنێت"، واتە كۆتاهاتنی ئینتەرنێت لەسەر هەسارەەی زەوی.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13 تەمووز، پێگەی "ئێرث نیوز" بڵاوی كردووەتەوە، ئەو زانایانە كە داتاكانیان لەلایەن میدیاكانەوە ئاماژەی پێكراوە و دەڵێن، سبەی ئەمە ڕوو نادات، بەڵكو دوای ماوەیەك واتا دوای ئەوەی سوڕی خۆر دەگاتە لووتكە لە ساڵی 2025دا.

بەگوێرەی ئەو بابەتە كە لە ڕۆژنامەكە بڵاو كراوەتەوە، سوڕی خۆر تا ئاستێكی زۆر خێراتر بووە. زانایان پەڵەی خۆر و تەقینەوەی زیاتریان تۆمار كردووە لەوەی پێشتر پێشبینی دەكرا.

هەموو ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی كە هەندێك سیستمی وزە دەتوانن بە تەواوی داڕمێن، یان پێوەندییان ببڕێت دوای تەقینەوەی زریانی بەهێزی خۆر، دەرئەنجامەكانی دەتوانێ وێرانكارییەكی  رژد بێت لەسەر زەوی، هەروەها كۆتاهاتنی ئینتەرنێت وەك ئەوەی ئێمە دەیزانین.


وشە - لاڤین عومەر