بەپێی پێشبینییەكان، مانگێكی دەسكردنی ئەورووپی كە كەوتووەتە سەر ئاستی عێراق، ئەگەری هەیە بكەوێتە خوارەوە.
سادق عەتییە، شارەزا لە بواری گەردوونناسیدا، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، بە دیاریكراوی سەعات 6:28 مانگێكی دەستكردی ئەورووپی لە دەرەوەی ئەو ئەركەی پێی سپێردراوە، دەكەوێتە سەر ئاسمانی عێراق و ئەگەرێكی بەهێزیش هەیە بكەوێتە خوارەوە.
مانگی دەستكردی (ERS-2) كەوتووەتە ئاستی جەزائیر و تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم لەسەر ئاستی عێراق، سعوودیە و یەمەن جێگیر دەبێت و ئەگەری كەوتنەكەشی لەو كاتە دیاریكراوەدا، لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا دەبێت.
پێشتریش مانگی دەستكرد كە لە ڕێڕەوی دیاریكراوی خۆی لای داوە، لە چەند شوێنێكی گۆی زەوی كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ئەمە جاری یەكەمە لەسەر ئاستی ئاسمانی عێراق مانگێكی دەستكرد ئەگەری كەوتنی هەبێت.