هەمووی هەفتەیەك نابات، سەكۆیەكی نوێ دەكەوێتە كار كە وەك یوتیوب تیڤی دەبێت، بەڵام وەك ئیلۆن ماسكی خاوەنی بەڵێنی داوە، زۆر باشتر دەبێت.
بەپێی زانیاریی گۆڤاری "فۆرچن" تۆڕی میدیایی ئێكس (تویتەری جاران) تایبەتمەندییەكی نوێ دەخاتە ناو تۆڕەكەوە كە وەك یوتیوب تیڤی تایبەت دەبێت بە لەسەر تەلەزیۆنە هۆشمەندەكان كار دەكات. ئامانجی ئەم كارە ئەوەیە، هانی خەڵك بدات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر شاشەی تیڤییەكان و لە مۆبایل دوور بكەونەوە.
ئەم تایبەتمەندییە، تەنیا بەشێكە لەو پلانەی ئیلۆن ماسك، ملیاردێری خاوەنی ئێسك لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا ڕای گەیاند كە پلاتفۆرمەكەیان لەمەودوا زۆر سەرنجڕاكێشتر و باشتر دەبێت.
سەرچاوەكان كە تێستی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەیان بینیوە دەڵێن، تەواو هاوشێوەی یوتیوب تیڤییە.