وا بڕیارە كۆمپانیای ئەپڵ، زیرەكیی دەستكرد بخاتە ناو ئامێرەكانییەوە، دوای ئەوەی ساڵی پار كۆمپانیای سامسونگ هەنگاوێكی لەو جۆرەی نا و بووە جێی سەرنج و پێشوازییەكی زۆری كڕیاران، ئێستەش لەسەر خواستی هەوادارانی ئەپڵ، ناچارن ئەوانیش شوێنپێی كۆمپانیا كۆرییەكە هەڵبگرنەوە.
ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ـی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات كە كۆمپانیای ئەپڵ خەریكی گەشەدانە بە توانا و بچووكیی خەریتەكانی پێكهاتەی ئامێرەكە تا بتوانێت لەگەڵ داخوازیی دیزاینەرەكاندا بگونجێت و زۆرترین ئەو تایبەتمەندییانە دابنێن كە پلانیان بۆ داڕشتووە.
یەكەم جۆری ئەو جۆرە خەریتەیەی دەیانەوێ لەسەر ئامێرەكەی دابنێت بۆ ئەوەی لەگەڵ زیرەكیی دەستكرددا بگونجێت بریتییە لە M2 Ultra و ئەمەش پێشتر ساڵی پار لە كۆمپیوتەرەكانیدا بەكاری هێناوە و دەیەوێت لە قۆناغی داهاتوودا پشت بە M4 ببەستێت.
چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ هاتنی ڤێرژنی نوێدا، هەندێك تایبەتمەندیی سەرەتایی زیرەكیی دەستكرد لە ئایفۆن و ئایپاد و ماكدا جێ بكەنەوە.