دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ''ئۆپێنا'' گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی پێشكه‌وتنی نوێی ژیری ده‌ستكرد له ناو سمارت فۆنه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی تری كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئیلۆن مه‌سك كۆمپانیای ئه‌پڵی دایه به‌ر ڕه‌خنه و به‌هۆی بردنی زانیارییه كه‌سییه‌كان له‌لایه‌ن ژیری ده‌ستكرده‌وه، مۆبایلی ئایفۆنی له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
دوێنێ كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند به ژیری ده‌ستكرد ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به دوای خۆیدا هێنا. ئیلۆن مه‌سك سه‌رمایه‌داری جیهانی و خاوه‌نی زنجیره كۆمپانیاكانی ''سپه‌یس ئێكس'' و ''
X'' له پێگه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ ژیریی ده‌ستكرد پێك بێت بۆ دانانی ته‌كنه‌لۆجیا نوێیه‌كه له ناو مۆبایله‌كان، ئه‌وا ئایفۆن له كۆمپانیاكه‌ی من قه‌ده‌غه ده‌كرێت، چونكه ژیریی ده‌ستكرد یاساكانی پاراستنی زانیارییه‌كان له ناو كۆمپانیاكه‌ی پێشێل ده‌كات.
مه‌سك له به‌شێكی تردا ده‌ڵێ، هه‌ر میوانێكیش بێته كۆمپانیاكه‌م، ده‌بێت مۆبایلی ئایفۆنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه و لای خاڵی پشكنین به‌جێبهێڵێت.
سه‌رمایه‌داره جیهانییه‌كه ڕه‌خنه له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌گرێت و ده‌ڵێ، پێم سه‌یره كۆمپانیای ئه‌پڵ هێنده ژیر نییه تا بتوانێت ته‌كنه‌لۆجیای ژیریی ده‌ستكرد تایبه‌ت به خۆی دروست بكات و چووه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ''ئۆپێنا'' كردووه، كه هیچ دڵنیاییه‌ك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ژیریی ده‌ستكرد، زانیارییه تایبه‌تییه‌كانمان ده‌پارێزێت یان نا؟