كۆمپانیای نیسان تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌نگێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌كات كه به رواڵه‌ت سپییه، به‌ڵام به ره‌نگی فێنك ناسراوه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی به‌ده‌نه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه 12 پله‌ی سیلیزی دابه‌زێت، هاوكات پله‌ی گه‌رمیی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش پێنج پله كه‌م ده‌كاته‌وه.
نیسان تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له فڕۆكه‌خانه‌ی هانه‌دای تۆكیۆ تاقی كردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
ره‌نگی فێنك له جۆرێك ماده به‌رهه‌م هاتووه كه به ره‌نگی سه‌رووی ماده ناسراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ناتوانی له سروشتدا بیانبینی.
ئه‌و جۆره مادانه ده‌توانن تیشك و شه‌پۆله‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بده‌نه‌وه كه له حاڵه‌تی ئاسایی، هه‌رگیز ئه‌م تیشكدانه‌وه‌یه روو ناده‌ن.
ره‌نگه ئاساییه‌كان كه به‌چاو ده‌بینرێن، تیشكی خۆر بۆ گه‌رما ده‌گۆڕن.
ره‌نگی فێنك له كۆمه‌ڵێك ماده پێكهاتووه كه تیشكی سه‌رووی سوور ده‌داته‌وه، له كاتێكدا ره‌نگه ئاساییه‌كان كه به‌چاو ده‌بینرێن، تیشكی خۆر بۆ گه‌رما ده‌گۆڕن.
جگه له‌مه ره‌نگی فێنك خۆی هه‌ندێك شه‌پۆل به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه ده‌بێته هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیشكی خۆر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رووی ئۆتۆمبێل زۆر دره‌نگتر گه‌رمای پێ بگات.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، سوسومو میورا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نیسان رای گه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله ئه‌لیكترۆمۆگناتیسییانه‌ی ئه‌و ره‌نگانه به‌رهه‌می ده‌هێنن، هیچ زیانێكیان بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه.
نیسان ره‌نگه‌كانی به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی چینی به ناوی ''رادی كول'' به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌و جۆره ته‌كنه‌لۆجیایه پێشتر له بیناسازیدا سوودی لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئه‌مجاره بڕیار دراوه بۆ ئۆتۆمبێل به‌كار ببرێت، ئه‌ستووریی ئه‌و ره‌نگه له‌چاو ره‌نگه‌كانی تر زیاتره، بۆیه ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ناتوانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.