هێرشی ئێران داتاسەنتەری ئەمازۆنی لە ئیمارات و بەحرێن پەكخست

:: AM:09:40:03/03/2026 ‌

كۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، داتاسەنتەرەكانی لە ئیمارات و بەحرێن تووشی زیانی زۆر بوونەوە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان بۆ سەر ئەو ناوچانەی كە داتاسەنتەرەكانیان لێ دانراوە. بەو هۆیەوە ئێستە لەكار كەوتوون و چیتر خزمەتگوزاری پێشكەش ناكەن.

ئەمازۆن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، خزمەتگوزاری كلاودی ئەمازۆن لە سێرڤەر و داتاسەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەستاوە و كێشەی تێكەوتووە، چاككردنەوە و هێنانەوە سەر كاری، ماوەیەكی زۆری دەوێ تا دووبارە بكەوێتە خزمەتەوە.

هۆی لەكاركەوتنی داتاسەنتەرەكانیشی لە ئیمارات و بەحرێن، بۆ هێرشی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ئەو ناوچانە گەڕاندەوە كە داتاسەنتەرەكانی لێ دروست كرابوو.

لە دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، تاران وەك كاردانەوەیەك دەستی بە بۆردمانی باڵوێزخانە و بنكە سەربازییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا كردووە لە ناوچەكە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د