سه‌رچاوه‌كان و به‌رپرسان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕ دژی ئێران، گه‌یشتنی ماده‌ی سه‌ره‌تایی دروستكردنی پارچه ئه‌لیكترۆنییه پێویستییه‌كان قورس بووه و تێچووی زۆری له‌سه‌ر كۆمپانیاكان دروست كردووه، ئه‌مه‌یش نرخی پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رزتر ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانیشیان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرس و سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌رتی ئه‌لیكترۆنیات كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌یشتنی ماده‌ی خام و سه‌ره‌تایی كه سه‌ره‌كین بۆ دروستكردنی پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كان وه‌ستاون، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕدا زۆر به‌رز بكاته‌وه.
په‌ككه‌وتنی گه‌یشتنی ماده‌ی خام و سه‌ره‌تایی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیكترۆنی تووشی گرفت كردووه، چونكه ئێسته به تێچوویه‌كی زۆرتر، بڕێكی كه‌میان پێ ده‌گات، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌م كردووه و نرخی پارچه‌كانیش به ته‌واوی به‌رزبوونه‌ته‌وه.
پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك و كۆمپیوته‌ر و سێرڤه‌ر و زۆرینه‌ی ڕه‌های ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه پێشكه‌وتووه‌كان پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كین، كه‌مبوونیان له بازاڕ واته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخیان، كه دواجار ئه‌مه نرخی ئامێره ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانیش زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌ستانی گه‌یشتنی ماده‌ی خام و سه‌ره‌تایی گورزێكی كوشنده‌یه به‌ر كۆمپانیا و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی له دنیا كه‌وتووه و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی گه‌مارۆ و داخستنی گه‌رووی هورمز زیانه‌كانیان گه‌وره‌تر و زیاتر ده‌بێ و گه‌یشتنی ماده‌ی خام و سه‌ره‌تایی دروستكردنی پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنیش قورس‌تر ده‌بێت.