ژیریی دەستكردی "داروینی" هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات

:: AM:10:27:05/05/2026 ‌
توێژەران هۆشداری لە جۆرێكی ژیریی دەستكرد دەدەن كە لەسەر بنەمای تیۆری گەشەسەندنی چارلز داروین داڕێژراوە و خۆی پەرە بەخۆی دەدات، ئەمەیش بەلای توێژەرانەوە هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی، چونكە كار و دەرئەنجامەكانی ئەو جۆرەی ژیریی دەستكرد، مەرج نییە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی مرۆڤ یەك بگرێتەوە.

توێژینەوەیەك لەوبارەیەوە لە گۆڤاری "PNAS" بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ژیریی دەستكردی داروینی تەنیا ئامرازێكی پرۆگرامسازی نییە، بەڵكو خۆی ڕێرەوی كارەكانی خۆی دیاری دەكات و پێشڤەچوونی بایۆلۆجی دروست دەكات.

پرۆفیسۆر ئیورش ساتماری لە زانكۆی ئتفۆش لۆراند دەڵێ، بەكارهێنانی هێزی پێشكەوتن لە سیستمی ژیریی دەستكرد بووەتە كارێكی حەتمی و بە دڵنیاییەوە دێتە دی و روو دەدات.

زیاتر گوتی، مەترسیی گەورەی ئەو سیستمە كە توێژەران بە "eAI"ی ناوی دەبەن، خۆكارانە ئامانج دیاری دەكات و هەوڵی بەدیهێنانی دەدات،  ئەگەری زۆرە ئەو ژیریی دەستكردە ئامانجەكانی بە جۆرێك دابڕێژێ كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی مرۆڤ یەكنەگرنەوە، هاوشێوەی ڤایرۆسی هاری سەگی سەرەتای كە دواتر یاری بە بوونەوەرە مەمكدارە بچووكەكان كرد و بەكاریهێنان، سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسەكە لە قۆناغی سەرەتاییدا بوو.

توێژەران دەڵێن، جیاوازی ئەو ژیریی دەستكردە لەگەڵ ئەوانەی ئێستە هەن یەكجار زۆرە و دیارترینیشیان ئەوەیە، كاتێك پەرەپێدەرانی بیانەوێ كۆتوبەند و سنوورداری بكەن، ئەو خۆكارانە پەرە بە ئامرازەكانی شكاندنی سنوور و كۆتوبەندەكان دەدات كە بۆی دانراوە، بەرزكردنەوەی توانای ژیریی دەستكرد بۆ ئەو ئاستە هەڕەشەیە، چونكە بەمشێوەیە ژیریی دەستكرد دەتوانێ مرۆڤ هەڵبخەڵەتێنێت و لە كۆتوبەند و مەرجداركردنی خۆی بدزێتەوە و ڕزگار بكات.

ئەمجۆرە خێراییە لە پێشكەوتنی ژیریی دەستكرد، قۆناغەكانی گەشە و پێشكەوتنی بایۆلۆجی تێدەپەڕێنێت، تەنیا لە چینی هەڕەمەكی پێكنایەت، بەڵكو نەریت و ڕەوشتیش بۆخۆی بەشێوەیەكی ئاراستەكراو و زۆر بە خێرایی دروست دەكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د