توێژەرانی چین پاترییەكیان لە ئاوەوە دروست كردووە كە بە هیچ شێوەیەك ژەهراوی و مەترسیدار نییە، دەتوانێ تا 300 ساڵ بە بەردەوامی كار بكات و لە ڕووی سەلامەتیشەوە زۆر بێ گرفت و كێشەیە.
تیمێكی توێژەرانی
چین كە كار لەسەر پۆلیمەراتی ئەندامی بەشدار لە دروستكردنی ئەو داهێنانە دەكەن، كە مادەیەكە خەسڵەتی جێگیری و بەشداریی وردی لە باشتركردنی جووڵەی ئایۆنات لە او پاترییەكان هەیە، بۆیە وەك لووتكەی ئەرێنی ئایۆناتی مەگنیسیۆم و كالیسیۆم كار دەكەن.
ئێستە زانایان پێكهاتەیەكی كیمیایی هاوشێوەیان لە ئاو و مادەی خۆراكی تر دروست كردووە كە ژێرخانێكی هاوشێوەی شانەی هەنگ هەیە، ئەمەیش توانای پاترییەكە لە بەرگەگرتن و كاركردن بۆ ماوەیەكی درێژ بەهێز دەكات، دەیانەوێ بە جۆرێك پەرەی پێ بدەن تا 300 ساڵ كار بكات.
بەگوێرەی توێژینەوەكە، ئەو پاترییە نوێیە توانای بەرگەگرتنی 120 هەزار خولی شەحنكردنەوە و بەتاڵبوونەوە دەكات، ئەمەیش ژمارەیەكە 10 هێندەی تەمەنی پاتری لیسیۆمی ئایۆنی زیاتره كە بۆ هەڵگرتنی وزە لە بازاڕەكانی دنیا، ئێستە كەڵكی لێ وەردەگیریت.
توێژەران دەڵێن، بەكارهێنانی شیتەڵكراوی ئەلیكترۆلایتی هاوسەنگ و ناژەهراوی، دەبێتە بەرزكردنەوەی توانای پاترییەكە و كەمكردنەوەی مەترسی شیبوونەوەی كیمیایی، بەشێك لەو مادانەیشی لەو پاترییە نوێیە بەكار دەهێنرێت، لە پیشەسازیی خۆراكی سوودیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە لە ئەگەری فڕێدان و خۆڕزگاركردن لەو پاترییەیش، كاریگەریی مەترسیداری لەسەر ژینگە نابێت و بە ئاسانی لەلایەن ژینگەوە هەڵدەمژرێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی پاتری ئاوی تواناكانی كەمترە بە بەراورد بە توانای هەڵگرتنی وزە لە پاتری لیسیۆمی ئایۆنی، بەڵام زانایان ئومێدیان هەیە كە تەكنیكی نوێ بۆ پەرەپێدانی سیستمی هەڵگرتنی وزەی زۆر سەلامەت و ماوەدرێژ لەو جۆرە پاترییە نوێیە جێگیر بكەن، تا لە داهاتوودا زۆرتر بەكار بهێنرێت، بەتایبەت لە تۆڕی گەورەی كارەبا.