به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گومان له‌وه ده‌كه‌ن، كه هاككه‌رزانی ئێران له پشت زنجیره‌یه‌ك هێرش بن، كه كراوه‌ته سه‌ر ئامێری پێوانه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی بڕی لیتری به‌نزین بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كان له نێو به‌نزینخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌م حاڵه‌ته‌یش له چه‌ندان ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.
چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان داوه، كه هاككه‌رزان توانیویانه سیسته‌می پێوانه‌كردن و ژماردنی لیتری به‌نزین به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك "ATG" كه پێوه‌سته به ئینته‌رنێته‌وه و زۆر پارێزراو نییه، هاك بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه له به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان یاری به ژماره‌ی ئه‌و لیترانه بكه‌ن كه له تانكه‌كانی به‌نزین و سووته‌مه‌نی چووه‌ته نێو ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه.
تا ئێسته زیانه‌كانی ئه‌و جۆره هاككرانه‌ی به‌نزینخانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام بووه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك و ئێسته زۆرینه‌ی خه‌ڵك و شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئامێری ژماردنی ژماره‌ی لیتره‌كان بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كان له‌وانه‌یه هاككرا بێ و به‌نزینی كه‌متر بچێته نێو ئۆتۆمبێله‌كان و له شاشه‌ی ئامێره‌كانیش لیتری زیاتر بخوێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕابردوو و مێژووی ئێران له به ئامانجگرتنی سیسته‌می ئه‌مباره‌كانی سووته‌مه‌نی وایكردووه كه به‌رپرسانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، ئێران وه‌ك تۆمه‌تبار و گومانباری سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه وێنا بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌ت ناتوانێ سه‌رچاوه‌ی هێرشبه‌ران ئاشكرا بكات و بزانێت كێن؟ چونكه هێرشبه‌ران هیچ شوێنه‌وارێكیان له دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه.