ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی شوبات، كۆمپانیای سامسۆنگ له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نوێترین مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی نمایش كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی شوبات، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی نمایش كرد به‌ناوی "galaxy fold"ه‌وه، ئه‌وه‌یش گوتووه كه شاشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 10.6 ئینجه و كاتێكیش ده‌یچه‌مێنیه‌وه ده‌بێته 5.6 ئینج، به‌ڵام مۆبایلێكه كه هه‌موو دنیا چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، له‌ڕووی خێراییشه‌وه ركابه‌ری "تی مۆبایل و مۆبایله رۆیاڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كان" ده‌كات.
سامسۆنگ ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیشی بۆ زیاد كراوه كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌به‌خشێت به كاركردنی مۆبایله‌كه به ئینته‌رنێت، جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه به نرخی هه‌زار و 980 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام له 26ی شوبات مۆبایله‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.