بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان، داوا لە 19 كەس دەكات كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان تەواو بكرێ، چونكە دواكات بۆ كارەكانیان چواری نیسانە.
ئەمڕۆ شەموو یەكی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لە ئاگادارییەكدا داوا دەكات، ئەو هاووڵاتیانەی كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە كە ژمارەیان ١٩ كەسە، بەزووترین كات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی هەولێر بكەن.
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، سەردانكردنی ئەو 19 كەسە بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیانە، چونكە ماوەی چەندان رۆژە لە رێی ژمارە مۆبایلەكانیانەوە پێوەندییان پێوە دەكرێت، پێوەندییەكان بەردەست نین.
داواش لە هاووڵاتییان دەكات كە ئەوانەی ئەو كەسانە دەناسن، بەزووترین كات ئاگەداریان بكەنەوە بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بكەن بۆ تەواوكردنی كارەكانیان، لەبەرئەوەی چواری نیسان دواكاتە.
ناوەكان