پیاوێكی كه‌مبۆدی له كێڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌خێوكردنی تیمساح، چووە ناویانەوە و كێڵگەكە كە 40 تیمساحی تێدایە، په‌لاماریان دا‌و و پارچه پارچه‌یان كرد.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه"، پیاوه‌كه كاتێك ویستوویه‌تی به دارێك تیمساحه‌كان بورووژێنێت و له‌ناو قه‌فه‌ز رایانكێشێته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له تیمساحه‌كان به ددانی داره‌كه ڕاده‌كێشێت، به‌هۆیه‌وه پیاوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو كۆمه‌ڵه تیمساحی كێڵگەكەوە و ڕاسته‌وخۆ په‌لاماری ده‌ده‌ن و ده‌یخۆن.
لوان نام /72 ساڵ، كە بوو بە نێچیری تیمساحەكان، خۆی له‌و كێڵگه‌یه كاری به‌خێوكردن و ناندانی تیمساحەكان بوو، به‌ڵام دواجار بوو بە خۆراكی ددانە تیژەكانیان.
بەگوێرەی تۆماری كامێرا‌كان، تیمساحه‌كان له ده‌وری لوان سووڕاونەتەوە و په‌لاماریان داوه، تا بە تەواوی جه‌سته‌یان پارچه پارچه كردووه و خواردوویانه.
به‌رپرسی پۆلیسی سیم ڕیپی كه‌مبۆدیا، به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاندووه، یه‌كێك له تیمساحه‌كان ئه‌و داره‌ی ڕاكێشاوه كه لوان تیمساحه‌كانی پێ ده‌هێنایه ده‌ره‌وه، بۆیه كه‌وتووه‌ته ناویان و پاشان پۆخڵەیان كرد و كوشتیان.
بەپرسەكەی پۆلیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە كە یه‌كێك له قۆڵه‌كانی ئه‌و پیاوه بەخێوكەرەی تیمساحەكان، لێ كراوه‌ته‌وه و خواردویانە.
ئەو كێڵگانەی كەمبۆدیا، تیمساح و زۆر له‌و گیانله‌به‌رانه به‌خێو ده‌كەن بۆ سوودوه‌رگرتن له هێلكه و پێستیان.