به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان گرتووه كه به ئۆتۆمبێل له هاووڵاتییه‌كی دابوو دواتر هه‌ڵهاتبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئه‌یلوول، ئاسایشی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، تۆمه‌تبار (س،م،ق) به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كان گیراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه تۆمه‌تبار له هه‌شتی ئاب، له‌سه‌ر شه‌قامی 150 مه‌تری به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له هاووڵاتییه‌كی دابوو به‌ناوی " دلێر عه‌بدولخالق" و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.