بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتییان دوو تۆمەتبار گیران

:: AM:09:28:21/09/2023 ‌
لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی، دوو تۆمەتبار گیران، ئەو كەسانە كە بەناوی هێنانی بەنزین و گازەوە فێڵیان لە چەند هاووڵاتییەك كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئەیلوول، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە بەبیانووی هێنانی بەنزین و گاز بەنرخی هەرزانتر فێڵی لێ كراوە و پارەی براوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بگیرێن.

باس لەوەش كراوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە تۆمەتباران فێڵیان لە چەند هاووڵاتییەكی تریش كردووە.

روون كراوەتەوە، ئێستە (ر، ر، ك) لەدایكبووی 1985 – (ه، ع، س) لەدایكبووی 1986 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. 



وشە - رامیار جەواد