لە سایەی ئەو دۆخە نائارامەی چەندان ناوچەی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی دەستی داعشیان پێ گەیشت و هێشتا ئاسایی نەبوونەتەوە، یان ئەو ناوچانەی بوونەتە گۆڕەپانی دەستكەوتی دارایی بۆ میلیشیا و باند و مافیاكانی تاوانی رێكخراو، دۆخی دەروونی و كۆمەڵایەتی تاكی عێراقی زۆر شێواوە و رۆژانە تاوانی گەورە ئەندام دەدرێت، لە شنگال تەرمی ژن و پێاوێك بەكوژراوی دۆزرانەوە.
بە پێی
سەرچاوەیەكی تەناهی لە شارۆكەی شنگال، ئەمڕۆ هەینی تەرمی ژن و پیاوێك دۆزرانەوە كە لە بارودخێكی نادیاردا كوژراون، هەردوو تەرمەكە لە ناوچەی نێوان كۆمەڵگەی خانسوور و چیای شنگال لە باكوری شارۆكەكە دۆزراونەتەوە.
سەرچاوەكە زیاتر روونی كردەوە، ئەو ژن و پیاوە هاوسەری یەكتر بوونە، لە بارودۆخێكی نادیار كوژراون و تەرمەكانیان دوای دۆزینەوەی رەوانەی فەرمانگەی پزیشكی داد كراوە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ هەینی دەزگەی هەواڵگریی توركیا كوشتنی بەرپرسێكی پەكەكەی بەناو خالد رەشۆ قاسمی لە شنگال راگەیاند، كە بەرپرسی ئاسایشی شنگالی ئەو حزبە بووە، ئەو لەگەڵ ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی كوژراوە.