بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی چوار ئافرەت سكاڵا لەسەر ئەكتەرێك تۆمار دەكەن

:: AM:09:08:23/09/2023 ‌
نزیكەی هەفتەیەكە باس لە تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن چوار ئافرەتەوە لە دژی راسل بڕاند ئەكتەرێكی بەریتانی دەكرێت، ئەمڕۆیش كێشەكە گەیشتووەتە ئاستێك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بێتە دەنگ.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە لە میدیاكانی بەریتانیای وەرگرتووە و ئەمڕۆ شەموو 23ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، راسل بڕاند كە ئەكتەرێكی كۆمیدیی سینەمایی بەریتانییە و یەك لە ئەستێرەكانی هۆڵیوودە، لەلایەن چوار ئافرەتەوە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە بەوەی دەستدرێژیی سێسكیی كردووەتە سەریان، ئەویش رەتی كردووە و دەڵێ كردەكە بە ویستی هەردوولا بووە.

یەك لە ئافرەتەكان بۆ پێگەی "بی بی سی" قسەی كردووە و گوتوویەتی، لە ساڵی 2019 لە نووسینگەی دەستەی بەریتانی لە لۆس ئەنجیلۆس كاری كردووە، ئەوكات ئەو ئەكتەرە دەستدرێژیی كردووەتە سەر، ئەوكات شەرمی كردووە سكاڵای لەسەر تۆمار بكات، تا ئەوكاتەی سێ ئافرەتی تر بەتۆمەتی هەمان كردە، سكاڵایان لەسەر بڕاند تۆمار كرد.

رۆژنامەكانی "زی تایمز" و "سەندای تایمز" و كەناڵی چواری بەریتانی، راپۆرتێكی هاوبەشیان لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەیان داوە، چوار ئافرەت ئێستە بە فەرمی سكاڵای یاساییانن لەسەر راسل بڕاند ئەكتەری كۆمیدیی بەریتانی تۆمار كردووە، تۆمەتەكەیشی دەستدرێژیی سێكسییە.

لە بەرانبەردا راسل بڕاند /48 ساڵ/ تەواوی تۆمەتەكانی رەت كردووەتەوە و گوتوویەتی، ئەوەی ئەوان باسی دەكەن، بۆ ساڵەكانی 2006 و 2013 دەگەڕێتەوە، تەواوی پێوەندییەكانیش بە رەزامەندیی هەردوولا بووە نەك درستدرێژیی سێكسی.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكە، ریشی سۆناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هاتە دەنگ و لەڕێی گوتەبێژەكەیەوە گوتوویەتی، ئەو هەواڵە زۆر مەترسیدارە و تووشی دڵەڕاوكێمان دەكات، چونكە نابێ لەو وڵاتەكەمان بوار هەبێت بۆ دەستدرێژیی سێكسی. ئیتر دەبێ یاسا رێڕەوی خۆی وەربگرێت.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د