پۆلیسی گەرمیان رای دەگەیەنێت، شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان چەند گەنجێك دروست بووە، بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ گیانی لە دەست داوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئەیلوول، عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی رابردوو لە شارەدێی ڕزگاریی سەربە شارۆكەی كەلار، شەڕە چەقۆ لە نێوان پێنج گەنج دروست بوو و لە ئەنجامدا گەنجێك بەناوی بەشدار جەمال كوژرا.
باسی لەوەش كردووە، ئەو گەنجە لە دایكبووی 2004ـە و دوای ئەوەی بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا و سێ گەنجی تریش بریندار بوون.
ئاشكرای كردووە، دوای رووداوەكە پۆلیس دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەرجەم تۆمەتباران گیراون، بریندارەكان لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
روونی كردەوە، ئێستە پۆلیس لەسەر هۆكار و چۆنێتیی رووداوەكە لەگەڵ تۆمەتباران دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.