وه‌ك زانراوه مامۆستا قوتابیان په‌روه‌رده ده‌كات و فێریان ده‌كات كه دوور بكه‌ونه‌وه له‌و شتانه‌ی زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و كاری خراپن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، له‌م حاڵه‌ته شته‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، له ئه‌مه‌ریكا مامۆستایه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو تۆقەی قژی ده‌شارێته‌وه و قوتابییه‌كانی ئاشكرای ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز" مامۆستایه‌كی ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكا له كاتی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگێكی خوێندكاران گیرا، دوای ئه‌وه‌ی زانرا ماده‌ی هۆشبه‌ری میتامفیتامینی له‌ناو تۆقەی قژی هه‌ڵگرتووه.
ساره جین دنكان ئه‌و مامۆستایه بوو كه له‌گه‌ڵ كچه خوێندكاره‌كانی له قوتابخانه به‌شداریی له ئاهه‌نگێك كردووه، له كاتی وێنه‌گرتن بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ده‌ربكه‌وێت، تۆقەکە له قژی ده‌كاته‌وه له شوێنێك دایده‌نێت، به‌ڵام دواتر له بیری ده‌چێت.
خوێندكاره‌كان كاتێك ئه‌و تۆقەیە ده‌بیننه‌وه، هه‌ڵیده‌گرن و تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كێشی زۆر قورسه، بۆیه ده‌یكه‌نه‌وه ده‌یبینن پاوده‌رێكی سپی له‌ناویدایه.
یه‌كێك له خوێندكاره‌كان پێی واده‌بێت ماده‌ی هۆشبه‌ر بێت، بۆیه ده‌یدات به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه، دواتر پۆلیس ئاگادار ده‌كرێته‌وه و پشكنینی مه‌یدانی ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌رده‌كه‌وێ ماده‌ی میتامفیتامینه.