ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییانه‌ی مرۆڤ دووچاری ده‌بێت جۆراوجۆرن، یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان دڵه‌ڕاوكێی دابڕانه، تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه كه‌سێكی نزیكیان له ده‌ست داوه.
له‌مباره‌یه‌وه د. هێمن فاتیح حه‌مه‌كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی ڕای گه‌یاند، حاڵه‌تی تووشبوون به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر و زیاد له پێویست، له كاتی دابڕان له كه‌سی نزیك كه تاك زۆر هۆگری بووبێت، پێی ده‌ڵێن دڵه‌ڕاوكێی دابڕان، وه‌ك دابڕانی كاتی له (دایك، باوك، خوشك و برا، یا هه‌ركه‌سێك كه نه‌خۆشه‌كه زۆر هۆگر بووبێت پێوه‌ی). ئه‌م نه‌خۆشییه به‌زۆری له ته‌مه‌نی نێوان هه‌شت مانگ بۆ سێ ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆرجار له ته‌مه‌نه‌كانی تری منداڵی، هه‌رزه‌كاری، ته‌نانه‌ت له گه‌وره‌شدا ده‌بینرێت.
نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌مانه‌ن:
• نه‌خۆشه‌كه ترسێكی زۆری هه‌یه له دابڕان یاخود پشتگوێخستنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكیه‌وه.
• ترسێكی زیاد له پێویست له له‌ده‌ستدان یان زیانبه‌ركه‌وتن به كه‌سانی نزیكی وه‌ك؛ برینداربوون، كه‌وتنه‌خواره‌وه و مردن.
• ترس و نیگه‌رانی زۆر له به‌سه‌رهاتنی ڕووداوی ناخۆش وه‌ك؛ ونبوون، ڕفاندن، ڕووداو و نه‌خۆشكه‌وتن.
• ترس له ده‌رچوون له ماڵ له ترسی جیابوونه‌وه له كه‌سه نزیكه‌كانی.
• ترسێكی زۆر له ته‌نیابوون، یان له نه‌بوونی كه‌سێكی نزیك له‌لای.
• ترس له نوستن له شوێنێك دوور له كه‌سی نزیك.
• خه‌ونی ناخۆش، له‌باره‌ی جیابوونه‌وه له كه‌سه نزیكه‌كان.
• زۆرجار نیشانه‌ی یه‌كێك یان زیاتر له نیشانه‌كانی وه‌ك؛ ئازاری گه‌ده، ڕشانه‌وه، سه‌رئێشه و هێڵنجدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
نیشانه‌كان لانی كه‌م چوار هه‌فته له منداڵ و شه‌ش مانگ له گه‌وره‌دا ده‌خایه‌نێت، مه‌رج نییه هه‌موو نیشانه‌كان له كه‌سێكدا هه‌بن، ته‌نیا سێ نیشانه به‌سه بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی تووشبوو له ڕووی خوێندن، كار و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه په‌نا ده‌برێته به‌ر چاره‌سه‌ری هزری، چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری، هه‌ندێك جار ده‌رمان.