له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا لانی كه‌م 52 حاڵه‌تی ژنكوژی له ئێران تۆمار كراوه. نزیكه‌ی 29%ی حاڵه‌ته‌كان له پارێزگای تاران روویان داوه، سه‌رووی 38%ی كۆی حاڵه‌ته‌كانی ژنكوژیش به پاساوی شه‌ره‌ف و نامووس بووه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌و حاڵه‌ته ناسراوانه‌ی ژنكوشتن به زۆری له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه ئه‌نجام دراون. له كۆی گشتیی 52 ژن كه له شه‌ش مانگی ڕابردووه‌وه كوژراون، لانی كه‌م 28 حاڵه‌ت كه ده‌كاته 54% له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون. چوار حاڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگیران و سێ حاڵه‌تی تر له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوو بووه، هه‌شت حاڵه‌ت له‌لایه‌ن باوك و شه‌ش حاڵه‌ت له‌لایه‌ن براوه ئه‌نجام دراون.
پارێزگای تاران به‌هه‌بوونی لانی كه‌م 15 حاڵه‌تی ژنكوشتن، زۆرترین حاڵه‌تی ژنكوشتنی تێدا تۆمار كراوه
پارێزگای تاران به‌هه‌بوونی لانی كه‌م 15 حاڵه‌تی ژنكوشتن، زۆرترین حاڵه‌تی ژنكوشتنی تێدا تۆمار كراوه. دوای تاران، پارێزگای ئه‌لبۆرز حه‌وت حاڵه‌ت، ورمێ پێنج حاڵه‌ت، ئیلام و فارس سێ حاڵه‌ت، بووشه‌هر، سنه، كرماشان، گیلان و مازنده‌ران هه‌ر كامیان دوو حاڵه‌تیان تێدا تۆمار كراوه و له هه‌ندێك پارێزگای تریش حاڵه‌تێك تۆمار كراوه.
جێی باسه له ئێران ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی توندوتیژی و ژنكوژی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه، به‌هۆی نه‌بوونی ئامارێكی ورد و شاردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان له به‌رده‌ستدا نییه و زۆر حاڵه‌ت هه‌ن كه به ناڕوونی ده‌مێننه‌وه. ئامارێك كه له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی سنوورداری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به میدیایی كراوه.