ئەو ژنەی بەشێك لە جەستەی منداڵەكەی خوارد سزای چی بۆ بڕایەوە؟

:: PM:07:03:30/09/2023 ‌

لە كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو لە میسر ژنێكی جیابووەوە لە هاوسەرەكەی لە تاوانێكی قێزەوەندا منداڵە پێنج ساڵەكەی كوشت و پارچەپارچەی كرد و چەند بەشێكی جەستەی كوڵاند و خواردی، دوای ئاشكرابوونی رووداوەكە ئەو گیرا، ئەمڕۆ دادگە سزای بۆ بڕییەوە و لە تۆمەتەكە بێ تاوانی كرد.

ئەمڕۆ شەموو دادگەی تاوتەكانی زەقازیق لە پارێزگەی شەرقییە لە باكوری قاهیرە، بڕیاری بێتاوانیی ئەو ژنەی دا كە لە كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو منداڵەكەی خۆی كوشت و پارەپارچەی كرد و چەند بەشێكی كوڵاند، ئەو ژنەی لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بە "خانمە فاقووس"
دەناسرێت. 

بڕیاری دادگەكە دوای 13 دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمەتبار (هەنا محەمەد حەسەن)ی 37 ساڵ هات، جیا لە بێتاوانكردنی، بڕیار درا بە رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەیەكی دەروونی بۆ سەلماندنی نەبوونی بەرپرسیارەتی لە تاوانەكە، ئەحمەد حەمەد، پارێزەری ئەو ژنە تۆمەتبارە دەڵێت، بڕیارەكەی دادگە بە بێتاوانكردنی بە بریكارگرتەكەی مێژووییە، دادگە قەناعەتی بەوە هات كە تۆمەتبار لە رووی دەرەوونییەوە شێواوە و لە كردەوەكانی بەرپرس نییە.

دەستەی بەرگری لەو ژنە داوایان لە دادگە كردبوو كە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتی پزیشكی دەروونییەوە پشكنینی بۆ بكرێت، چونكە هیچ دایكێكی ئاسایی دەستی ناچێتە كوشتنی رۆڵەكەی بەو شێوە قێزەوەنە، بەتایبەتی كە هاوسەرە جیابووەوەكەشی لە لێكۆڵینەوە ددانی بەوەدا ناوە كە دایكەكە منداڵەكەی زۆر خۆشدەویست، بۆیە تۆمەتبار خرایە بەردەم دوو لیژنەی پزیشكی، بڕیاری كۆتایی دا بەوەی ئەو ژنە لە كردەوەكانی بەرپرسیار نییە و كاتێك ئەو تاوانەی ئەنجام داوە بەتەواوەتی هۆشی نەبووە و دركی بەوە نەكردووە كە دەیكات، بۆیە بە پێی یاسا پێویستی بە چارەسەركردنە نەوەك سزادان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل