رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2005 به زۆرینه‌ی ده‌نگ، 30 تشرینی دووه‌می به رۆژی جیهانیی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی چه‌كی كیمیایی ده‌ستنیشان كرد. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌و رێكخراوه له لاهای بینایه‌كی بۆ یادی قوربانییان كرده‌وه و له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێك به شێوه‌ی جیاواز یادی ده‌كرێته‌وه.
له‌و كاته‌وه ئه‌و رۆژه كراوه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جیاواز بدرێت له پێناو بنبڕكردنی چه‌كی كیمیایی و رێگریكردنی له هه‌ر جۆره هێرشێكی كیمیایی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1997ه‌وه به‌پێی كۆنڤانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی، قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی كه 165 وڵات واژوویان له‌سه‌ری كردووه، نابێ چه‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام هێشتا له جه‌نگه‌كاندا سوود له چه‌كی كیمیایی وه‌رده‌گیرێت.
یه‌كێك له‌و جه‌نگانه‌ی چه‌كی كیمیایی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو تێیدا به‌كار هات، جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران بوو له نێوان ساڵانی 1980 تا 1988، له‌و جه‌نگه‌شدا كورد به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین قوربانییانی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌كه مه‌ترسیداره هه‌ژمار ده‌كرێت.
گه‌وره‌ترین هێرشی كیمیایی له 16ی ئاداری 1988 له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا، به‌هۆیه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و به هه‌زاران كه‌سی تر بریندار بوون.
سه‌رووی 10 هه‌زار ئێرانی به‌هۆی ئه‌م چه‌كه كوژراون
دواین ئاماره‌كانی ئێران ده‌ری ده‌خات كه رژێمی ئه‌وكاتی عێراق، له چه‌ندان ئۆپراسیۆندا سوودی له چه‌كی كیمیایی وه‌رگرتووه و سه‌رووی 10 هه‌زار ئێرانی به‌هۆی ئه‌م چه‌كه كوژراون، هێشتا 250 هه‌زار به‌ركه‌وته‌ی كیمیایی له ژیاندا ماون كه 80 هه‌زار كه‌سیان كه‌مئه‌ندامی كیمیایین.
ته‌نیا له‌و هێرشه كیمیاییه‌ی سه‌دام كردیه سه‌ر سه‌رده‌شت، حه‌وت هه‌زار و 800 هاووڵاتیی كورد له‌م شاره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بریندار بوون، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی دوای چه‌ندان ده‌یه هێشتا ئاوڕی له‌و قوربانییانه نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری نه‌كردوون.
له‌و حه‌وت هه‌زار و 800 به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی له سه‌رده‌شت، حكوومه‌تی ئێران ته‌نیا هه‌زار و 500 كه‌سی به به‌ركه‌وته هه‌ژمار كردووه و پێداویستی ده‌رمانییان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی تر بێبه‌ش كراون، له كاتێكدا بۆ قوربانییانی غه‌یره كورد، به‌و شێوه‌یه نییه و هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ دابین كردوون.