نه‌بوونی رێكاری پێویست بۆ پاراستنی كرێكاران وایكردووه، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار كرێكاری كورد له شاره‌كانی تاران، كرماشان، مه‌ریوان و ماكۆ گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ناوی ئه‌و چوار كرێكاره‌ی ئاشكرا كردووه كه بریتین له محه‌مه‌د دارایی، محه‌مه‌دئه‌مین كاریگه‌ر، محه‌مه‌د ئه‌فغان و بورهان ڕه‌نجبه‌ر.
رۆژی 30 تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د دارایی، خه‌ڵكی گوندی ده‌له‌كی سه‌ربه شاری دێولان، به‌هۆی ڕووداوی كار له كارگه‌یه‌كی به‌ردبڕیندا گیانی له ده‌ست دا.
دوێنێ هه‌ینی یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، بورهان ڕه‌نجبه‌ری كرێكاری خه‌ڵكی گوندی كولیژی مه‌ریوان، له كاتی كاركردن له باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ریواندا، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییدا گیانی له ده‌ست دا.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له دوكانێكی مكانیكی ئۆتۆمبێل، گیانی له ده‌ست دا.
سێ رۆژ پێشتر محه‌مه‌دئه‌مین كاریگه‌ر دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌تئاوای كرماشان، به‌هۆی سووتان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له دوكانێكی مكانیكی ئۆتۆمبێل، گیانی له ده‌ست دا.
رۆژی پێنجشه‌میش محه‌مه‌د ئه‌فغان كرێكاری خه‌ڵكی گوندی میلی و دانیشتووی یولاگه‌لدی سه‌ربه شاری ماكۆ، دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له نه‌خۆشخانه‌دا خه‌وێنرابوو، گیانی له ده‌ست دا. ئه‌و كرێكاره ته‌مه‌ن 46 ساڵه باوكی چوار منداڵ بووه و له كاتی كاركردن له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كدا، كه‌وتبووه خوارێ و به‌سه‌ختی بریندار بووبوو و دواجار به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانی سپارد.
له ئێران رێكاری گونجاو بۆ پاراستنی كرێكاران له ئارادا نییه، بۆیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی كاركردن گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام له زیادبووندایه و پشكی شێری ئه‌و رووداوانه‌ش به كورد بڕاوه.