گەنجێك خۆی كوشت

:: AM:09:06:03/12/2023 ‌
تەرمی هاووڵاتییەكی 21 ساڵی گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە، بە گوتەی پۆلیس كە پشتی بە راپۆرتی پزیشكی بەستووە، ئەو گەنجە خۆی كوشتووە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی كانوونی یەكەم، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی رابردوو لە ڕانیە، تەرمی هاووڵاتییەك گەیەنرایە نەخۆشخانەی ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە بوو.

زیاتر گوتی،  تەرمی هاوڵاتییەك بە ناوی (ز.ر.ش) لەدایكبووی 2002 دانیشتووی ڕانیە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە بوو.

باسی لەوەش كرد، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە، بەپێی گوتەی شاهیدی ڕووداوەكە و توێكاری پزیشكی، رووداوەكە خۆكوژییە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد