دوو مامۆستای ئاینیی كورد به ناوه‌كانی مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌مینی و مه‌لا محێدین محه‌مه‌دزاده، له شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گیران. هه‌ردوو مامۆستای ئاینی له گونده‌كانی سه‌قز و بۆكان مه‌لان.
مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌مینی پێشنوێژخوێنی گوندی "مه‌لاله‌ر" و مه‌لا محێدین محه‌مه‌دزاده‌یش پێشنوێژخوێنی گوندی "نۆبار"ی سه‌ر به شاری بۆكانه، ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه گیراون.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌وانه‌ش هه‌نگاو ئاماژه‌یان داوه، ئه‌و دوو مامۆستا ئاینییه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری و یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو مامۆستا ئاینییه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری و یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
هیچ زانیارییه‌كی ورد و دروست له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو مامۆستا ئاینییه، له به‌رده‌ستدا نییه.
ئێران له گرتنی گه‌نجان و مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی كورد، هیچ سڵێك ناكاته‌وه و هه‌ر ئێسته به سه‌تان كه‌سایه‌تیی ژینگه‌دۆست و مامۆستای ئاینی و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و توێژی تری كۆمه‌ڵگه، به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی له گرتووخانه‌كانی ئێران راگیراون.