نزیکەی شەش مانگە مامۆستایانی سنووری سلێمانی لە ماڵەوەن و نزیکەی 80 ڕۆژیشه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان، پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده و مامۆستایانیش چارەسەری دۆخەکە دەخەنە ڕوو و دەڵێن، ده‌بێت به رژدی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستین و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر قوتابیان نه‌بنه قوربانی هەر چەندە ئەگەری ئەوە خراوەتە روو وەرزێکی خوێندن بە تەواوی بفەوتێت.
لەمبارەیەوە فایه‌ق سه‌عید پسپۆڕی بواری په‌روه‌رده، به "وشه"ی راگه‌یاند، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نوێنه‌ری حكوومه‌ت و مامۆستایان به‌یه‌كه‌وه دانیشن و بگه‌نه ئه‌نجامێك، هاوکات چارەسەری خێراتر و ڕاستەقینە له‌وه‌دایە كه یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌كه‌وه دانیشن و رێگەچارهیهك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزنه‌وه.
ئەو روونی کردەوە داواکاریی مامۆستایان ڕوونە و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت هه‌یانه، ده‌بێت ماف و شایسته داراییه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، مافی مووچه‌خۆران لای به‌غدایه، بەڵام هیچ لایەک چارەسەر ناخاتە ڕوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه ئاوا په‌ره بستێنێت، جگه له قوتابییان و خوێندكاران كه ڕۆژانه زیانی مه‌عریفی و ده‌روونییان به‌ركه‌وتووه، مه‌ترسی هه‌یه له كۆتاییدا زیانی تریشی به‌دواوه بێت، له هه‌موو بایكۆتێكی درێژخایه‌نیشدا زیانێكی زۆر به‌ر خوێندكاران ده‌كه‌وێت، گه‌وره‌ترین گورزیش به‌ر پۆلی 12 و پۆلی یەکەم تا سێیەم دەکەوێت، چونكه منداڵ تا ته‌مه‌نی 10 ساڵان به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌شه‌ندنی مه‌عریفیی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت، بۆیه نابێت به‌م شێوه مه‌ترسیداره گره‌و له‌سه‌ر داهاتووی ملیۆنێك و 800 هه‌زار قوتابی بكه‌ن.
بایکۆتی مامۆستایانی سنووری سلێمانی لێکەوتەی خراپ و نەرێنی لەسەر کەرتی پەروەردە جێهێشتووە
هەر لەمبارەیەوە شۆرش گەرمیانی مامۆستا بە "وشە"ی راگەیاند، بەداخەوە بایکۆتی مامۆستایانی سنووری سلێمانی لێکەوتەی خراپ و نەرێنی لەسەر کەرتی پەروەردە جێهێشتووە و بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن پرۆسەیەکی مەترسیدارە و وەک شێرپەنجە دەچێتە ناو جومگەکانی کەرتی پەروەردە و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە، هیچ کاتێکیش بایکۆت و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن چارەسەر نیە و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە چارە ناکات.
زیاتر گوتی، بەداخەوە دەبوو هەر لەسەرەتاوە وەزارەتی پەروەردە خەمی ئەم بابەتەی بخواردایە و ڕێگای نەدایە کە بگات بەم ئاست و قۆناغە، رەنگە ئێستەیش درەنگ نەبێت کە لێکتێگەیشتن لەنێوان نوێنەرانی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردەدا ڕووبدات و دانیشتنی هەر دوو لا بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەم بارودۆخە و شکاندنی بایکۆت.
ئەو دەشڵێت، پێشبینی دەکەم پرۆسەی بایکۆت بەردەوام بێت تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، واتا وەرزێکی تەواو بفەوتێت و وەرزی دووەم دەست بکرێت بە دەوامکردن لە قوتابخانەکان، هەروەها ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش نیوەی داواکانی مامۆستایانیش جێبەجێ بکات بێگومان بایکۆت بەرەو ئاراستەی شکان دەڕوات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە.
جێی باسە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سنووری سلێمانی هێشتا بەردەوامە و پرۆسەی خوێندن لەو پارێزگایە لەمەترسیدایە و بەشێکی زۆری مامۆستایانیش لەگەڵ ئەوەدان کە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە بەڵام ئەم بابەتە سەپاوە بەسەریاندا و ڕێگریان لێ دەکرێت.