پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، توانیویانه تۆمه‌تبارێك بگرن كه له ماوه‌ی رابردوودا كه‌سێكی به فیشه‌ك كوشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاندووه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان، تۆمه‌تبارێكیان گرت كه به فیشه‌ك كه‌سێكی كوشتبوو.
"دوای ئه‌وه‌ی له شاره‌دێی ته‌كییه شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان دوو كه‌سدا له‌سه‌ر زه‌ویوزار دروست بوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و كه‌سێك كه به فیشه‌ك بریندار بووبوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات"، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوو بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی تۆمه‌تبار، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له شاره‌دێی بازیان و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه بگیرێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی پۆلیس، ئێسته تۆمه‌تبار (ئـ، گ، ك) له‌دایكبووی 1973 به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادان، ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.