یەكێك لە تۆمەتبارانی هەڵكوتانەسەر رێستۆرانتێك لە سلێمانی، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی "فانسی" لە سلێمانی، شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و تەقە كرا، دواتر دەركەوت كە دوو گەنج بە چەكەوە هەڵیانكوتاتەوە شوێنەكە.
هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوە و گرتنی تۆمەتباران، پۆلیسی شارەكە رای گەیاند كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد و دەستیش گیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچەی توركی.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە تۆمەتبار (ز، ح، ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.
"هێزەكانمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ گرتنی ئەو تۆمەتبارەی تر كە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەركراوە، لە داهاتووشدا هەر كەسێك فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت، هێزەكانمان دەیانگرن"، پۆلیس وای نووسیوە.