راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات كە حكوومەتی ئێران سوود لە درۆن و سیستمەكانی ناسینەوەی رووخسار و ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەبینێت بۆ چاودێریكردنی هاووڵاتییان و سەپاندنی یاسای حیجابی ئیسلامی بەسەر ژنان.
بەپێی
راپۆرتەكە ئێستە ئێران پشت بە تەكنۆلۆجیا دەبەستێت بۆ چاودێریكردن و سزادانی ئەو ژنانەی پێشێلی بنەماكانی پۆشینی جلوبەرگی بە ناچاری لەو وڵاتە دەكەن، لەوانە ئەپلیكەیشنی "نازر"، كە لەسەر مۆبایلەكان هەیە وەك ئامرازێكی سەرەكی بۆ ئەو هەڵمەتە پشتی پێ دەبەسترێت، كە حكوومەت پاڵپشتی دەكات و بۆ هاووڵاتییان و كارمەندانی پۆلیس بۆ زانیاریدان لەبارەی ئەو ژنانەی پابەند نین بە حیجاب بەردەستە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە رێگەی ئەو ئەپلیكەیشنە دەتوانرێت ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل و شوێن و كاتی پێشێلكارییەكە لە كاتی بینینی ژنانی ناپابەند بە حیجاب رەوانە بكرێت، ئەپلیكەیشنەكە ئۆتۆمبێلەگە دیاری دەكات و پۆلیسی لێ ئاگەدار ەكاتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە ئەو ئەپلیكەیشنە دەستبەجێ نامەیەكیش بۆخاوەن ئۆتۆمبێلەكە رەوانە دەكات و لە بوونی پێشێلكاریی یاساكانی حیجاب ئاگەداری دەكاتەوە و بەو هۆیەوە ئەگەر پابەندی یاساكان نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت، لە 2024 ئەو سیستمە ئۆتۆمۆبێلەكانی ئەمبوڵانس و تەكسی و پاسیشی گرتەوە.
شایەنی باسە تا ئێستە پڕۆژەیاسای حیجاب لەو وڵاتە مشتومڕۆ لەسەرە، ئەگەر لە پەرلەمان هاتە پەسندكردن، بۆ هەر پێشێلكارییەكی حیجاب 10 ساڵ زیندانی و 12 هەزار دۆلار پێبژاردن دیاری كراوە، ئەگەریش ژنان بە تۆمەتی خراپەكاری لەسەر زەوی تۆمەتبار بكرێن، ئەگەری هەیە سزای لەداردانیان بۆ ببڕێتەوە، هەر ئەو یاسایەش رێگە بە پۆلیس دەدات بۆ پشتبەستن بە تەكنۆلۆجیا بۆ چاودێریی جێبەجێكردنی رێوشوێنەكان.