به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌ره‌قه و یارییه ئاگرینه‌كان له رێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌مه‌سووری، هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی و ئه‌مساڵیش باس له‌وه ده‌كرێ له ته‌واوی ئێران، 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌زار و 800 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی چوارشه‌مه‌سووری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌واوی ئێران كرا، له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك به كردنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌ندێك نمایشی تایبه‌ت پێشوازیی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ن و هه‌موو ساڵێكیش له به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان هۆشداری دراوه، به‌ڵام به‌شێكی خه‌ڵك گوێیان به مه‌ترسییه‌كان نه‌داوه.
جه‌عفه‌ر میعادفه‌ر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فریاكه‌وتنی تاران رای گه‌یاند، ته‌نیا له پایته‌خت سه‌رووی 530 كه‌س له رێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووری بریندار بوون.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، له‌و ژماره‌یه 450 كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه و لانی كه‌م سێیان گیانیان له ده‌ست داوه. جگه له‌م زیانه 13 كه‌س كه‌مئه‌ندام بوون و 160 كه‌سی تریش زیان به‌ر چاویان كه‌وت.
هاوكات بابه‌ك یه‌كتاپه‌ره‌ست گوته‌بێژی فریاكه‌وتنی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له ته‌واوی ئێران ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كان كوژراون، گه‌یشتووه‌ته 14 كه‌س و هه‌زار و 800 كه‌سیش بریندار بوون. له‌و ژماره‌یه زیاتر له 100 كه‌سیان كه‌مئه‌ندام بوون و 500 كه‌س زیان به‌ر چاویان كه‌وت.
پێویسته بگوترێ هه‌رچه‌نده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ته‌ره‌قه و یاریی ئاگرین به‌كار دێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌راورد به شوێنه‌كانی تری ئێران، نه‌ریتی جیاوازتر بۆ رێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووری هه‌ن و زیاتر به هه‌ڵپه‌ڕكێ و شایی و هه‌ندێك نمایشی وه‌ك دروستكردنی شه‌مۆ و دابه‌شكردنی شیرینی و دیاری و گوتننه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی تایبه‌تی، پێشوازیی له نه‌ورۆز ده‌كه‌ن، رێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌مه‌سووریی كوردستان ره‌سه‌نایه‌تیی دێرینیان هه‌یه.