مەسروور بارزانی بۆ كۆچی دوایی باوكی هیوا گەیلانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی ئایار، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانیدا هاتووە، هیوا گەیلانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموكراتی كوردستان؛ پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم بۆ كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان و هاوبەشی خەمتانم.
دەشڵێت، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت.
بەیانیی ئەمڕۆ باوكی هیوا گەیلانی كەسایەتیی دیاری سنووری پشدەر كۆچی دوایی كرد، تەرمەكەشی لەو سنوورە بەخاك سپێردرا.