سەیدسادق.. شەش كەسی یەك خێزان كوژران

:: AM:02:40:20/03/2025 ‌
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی "وشە" لە گوندی گریزە لە سنووری سەیدسادق، كەسێك پێنج ئەندامی خێزانەكەی خۆی كوشتووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكەیش، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و خۆیشی كوشتووە. 

هێشتا هیچ راگەیەنراوێك و روونكردنەوەیەكی فەرمی پۆلیس و دەزگا تەناهییەكانی ناوچەكە بڵاو نەكراونەتەوە، بەڵام باس لەوە دەكرێ كە ئەو كوڕەی هەستاوە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكە، لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە. 

لەكاتی گەیشتنی زانیاری نوێ  لە پەیامنێرمانەوە لە سەیدسادق یا راگەیەنراوی فەرمی لایەنی پێوەندار "وشە" زانیاری نوێ بڵاو دەكاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، گەوندی گریزە سەر بە شاری سەید سادقە، نزیکی ٦٠٠ ماڵ لەم گوندەدا هەیە. دانیشوانی گوندەكە خەریکی کاری کشتوکاڵی، مەرز و ئاژەڵدارین.





وشە - پۆڵا مەحموود