ئاژانسی كۆچی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ساڵی رابردوو مه‌رگبارترین ساڵ بووه بۆ كۆچبه‌ران و سه‌رووی نۆ هه‌زار كه‌س له رێگه‌ی گه‌یشتن به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، گیانیان له ده‌ست داوه.
مه‌ترسیدارترین ئه‌و رێڕه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆی مردنی كۆچبه‌ران، كه‌وتوونه‌ته كیشوه‌ری ئاسیا، ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ریزبه‌ندی دووه‌م و پاشان ئه‌فریقا دێت.
له هه‌ر 10 كه‌س كه ویستوویانه كۆچ بكه‌ن، یه‌كێكیان به‌هۆی فیشه‌ك، برینداربوون به‌هه‌ر هۆكارێكی تر گیانی له ده‌ست داوه، هه‌ریه‌ك له میانمار، مه‌كسیك و به‌نگلادیش له‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین حاڵه‌تی مردنی كۆچبه‌ران به‌هۆی توندوتیژی تێیاندا روویان داوه.
جگه له‌مه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ری ئه‌فغان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئێران گیان ده‌سپێرن. هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی بچووك زیاتر له 20 كه‌س له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن، ساڵی رابردوو به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیجۆ، نۆ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و سێی تر بریندار بوون.
له ساڵی 2021ه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی رێگه و له‌مپه‌ره‌كانی گه‌یشتن به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گیانیان سپاردووه، به‌رده‌وام روویان له زیادبوون بووه.