هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 51 ساڵی خه‌ڵكی شاری دێلوڕانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نیی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ته‌قینه‌وه‌كه له نیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی كوردی بووه و ناسنامه‌كه‌ی نادیاره.
هاوكات میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نووسیویانه، قوربانی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له گوندی "سێپتون"ی سه‌ربه شاری دێلوڕان بووه، له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستكاری كردوون كه بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌یان و گیانی له ده‌ست داوه
هیچ كام له میدیاكان ئاماژه‌یان به ناسنامه‌ی قوربانی نه‌كردووه. ئیلام له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، له‌و شوێنانه بووه كه زۆرترین شه‌ڕ له سنووره‌كانی روویان دا و به‌هۆیه‌وه ژێرخانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه به ته‌واوی داڕما.
ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و پارێزگایه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ ده‌ره‌تانن و روویان له كاری قاچاخچێتی و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسن كردووه و هه‌ندێك جار به‌هۆی رووداوی هاوشێوه ده‌بنه قوربانی.