به‌گوێره‌ی زانستی فه‌له‌كناسی، ساڵی 2026 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ده‌كه‌وێته 20ی ئاداری ساڵه‌كه و جه‌ژنی نه‌ورۆز هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز، تا 36 ساڵی تر ئه‌و رووداوه دووباره نابێته‌وه.
ئه‌مساڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه هێشتا ره‌مه‌زان نۆ رۆژی ماوه ته‌واو ببێت، له دوو ساڵی رابردووش‌دا نه‌ورۆز له ناو مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ستی پێ كردبوو.
له ساڵی داهاتووه‌وه ئه‌مه كۆتایی دێت و ته‌نانه‌ت جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته دواین رۆژی ساڵی كوردی كه له ئێواره‌كه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له هه‌موو كوردستان ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانستی فه‌له‌كناسی له ئێواره‌ی 19ی ئاداری 2026، مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی نوێی كۆچی ده‌رده‌كه‌وێت و زۆربه‌ی وڵاتانی مسوڵمان رۆژی 20ی ئادار به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راده‌گه‌یه‌نن.
پێویسته بگوترێ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش هه‌فته‌یه‌كی ماوه ته‌واو ببێت و 30ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه. له ئێواره‌ی 29ی ئه‌م مانگه كه‌متر له 10 خوله‌ك ده‌رفه‌تی بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی مسوڵمان هه‌یه و مانگ به ئاسانی نابینرێت، به‌ڵام هی ساڵی داهاتوو ئه‌م ده‌رفه‌ته سه‌رووی نیو سه‌عات ده‌بێت و مانگی یه‌ك شه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتان ده‌بینرێت.
جه‌ژنی ساڵی داهاتوو جه‌ژنی دوو جه‌ژن ده‌بێت و بۆنه‌ی پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بن.