ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، ساڵی نوێی خوێندن له ئه‌فغانستان ده‌ست پێ ده‌كات و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، سه‌رووی دوو ملیۆن كچی ئه‌و وڵاته له خوێندن بێبه‌ش كراون.
یونیسێف، سندووقی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی منداڵانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه، له‌و كاته‌وه تاڵیبان بۆ جاری دووه‌م به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، دوو ملیۆن و 200 هه‌زار كچ له خوێندن بێبه‌ش كراون.
رێكخراوه‌كه هۆشداریی داوه به‌رده‌وامیی رێگریكردن له كچانی ئه‌فغانستان بۆ چوونه قوتابخانه، داهاتوویان له‌ناو ده‌بات و ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا تا پێنج ساڵی تر چوار ملیۆن كچ له خوێندن بێبه‌ش ده‌بن.
كاترین راسل سه‌رۆكی رێكخراوی یونیسێف ئاماژه‌ی داوه، ئه‌م رێگرییانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی، ئابووری و ته‌نانه‌ت داهاتووی ئه‌فغانستان ده‌بێت، بۆیه داوای له تاڵیبان كرد كۆتایی به‌و سیاسه‌ته‌ی بهێنێت.
تاڵیبان هێزێكی توندڕه‌وی ئیسلامین كه زۆر نه‌ریتخوازن و دیدێكی نه‌رێنییان به‌رانبه‌ر ئافره‌ت هه‌یه و پێیان وایه، ده‌بێت له ماڵ نه‌چێته ده‌ره‌وه و ته‌نیا له خزمه‌تی مێرد و منداڵی‌دا بێت، له كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلامه.