سەرۆكی هەرێم پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی ماڵباتی حاجی میرخان دۆلەمەڕی كرد

:: PM:11:10:23/03/2025 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ كەسایەتیی دیاری كوردستان و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، بە رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا، بەم بۆنەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی كەسوكاری ناوبراو كرد. 

ئەمشەو یەكشەم، 23ی ئاداری 2025، لە پەیامێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ ماڵباتی که‌سایه‌تیی دیار، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان له‌ سۆران، حاجی میرخان دۆله‌مه‌ڕی ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە، هاوسۆز و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات، ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود