ئیسرائیل به‌رپرسیارێتیی كوشتنی 15 كارمه‌ندی رێكخراوی مانگی سوور و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی تری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆ گرت كه له غه‌زه یارمه‌تیی مرۆییان پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كرد، ئه‌و وڵاته باسی له‌وه‌ش كردووه كه ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌بووه.
رووداوه‌كه كاتێك بوو كه ئیسرائیل كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگریی شارستانی، مانگی سوور و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كانی كرده ئامانج.
ئیسرائیل دوای هێرشه‌كه بڵاوی كرده‌وه، كاروانێكی كردووه‌ته ئامانج كه له تاریكیی شه‌ودا سووڕاونه‌ته‌وه و گومانیان لێی هه‌بووه چه‌كداری حه‌ماس بووبن، بۆیه كاروانه‌كه‌یان كرده ئامانج، به‌ڵام دواتر له مۆبایلی یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێله‌كان گڵۆپیان نه‌كوژاندووه‌ته‌وه و به‌ڕێ كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی برینداران بده‌ن.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن نیویۆرك تایمز بڵاو كراوه‌ته‌وه و دوای ته‌قه‌كردنه‌كه، كاروانه‌كه ده‌وه‌ستێت و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ته‌قه كاروانه‌كه ده‌كرێت، دواتر له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ربازانی ئیسرائیلی له كاروانه‌كه نزیك ده‌كه‌ونه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه ئیسرائیل گوتی، هێرشیان كردبووه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه سێ چه‌كداری حه‌ماسی تێدا بووه و دواتر كه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتنه نزیك رووداوه‌كه، پێیان وابوو ئه‌وانیش هاتوون تا هێرش بكه‌ن، بۆیه ته‌قه‌یان لێیان كرد.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئیسرائیل، هه‌ر ئه‌و كاته ته‌رمی 15 كه‌سیان له ژێر خۆڵ و زیخدا شاردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه خۆراكی ئاژه‌ڵی دڕنده، دواتر ئۆتۆمبێله‌كانیشیان خسته ژێر گڵ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه پاك بكه‌نه‌وه و تا یه‌ك هه‌فته هیچ كه‌سێك نه‌یزانی چی به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه هاتووه.
یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌م رووداوه رزگاری بووه، به ''
بی بی سی'' گوتووه، هه‌موو ئۆتۆمبێلكه‌كان بۆ یارمه‌تیی مرۆیی هاتبوونه شوێنه‌كه و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به حه‌ماسه‌وه نه‌بووه، ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه گڵۆپه‌كانیان كوژاندبێته‌وه.
رێكخراوی مانگی سوور و ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، داوایان كردووه به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نه لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكرێت.