پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ كۆچی دوایی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی

:: PM:10:11:15/04/2025 ‌
كەسایەتی دیاری كورد و خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس "بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی"كۆچی دوایی كرد و بەم بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی كەسوكار و ماڵبات و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو كرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 15ی نیسانی 2025 لە پەیامێكی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس (بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی)ـیم پێ گەیشت.

لە پەیامەكەی سەرۆك زیاتر هاتووە، خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەشداری دەیان نەبەردی و داستانی مێژوویی پێشمەرگە بووە، و یەكێك بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەكێتیی سۆڤیەت و هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردن و سەربەرزیی كورد و كوردستان و لەپێناو دۆزێكی باڵا و ڕەوا تەرخان كرد.

لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود