له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لانی كه‌م سزای سێداره‌دانی نۆ حوكمدراو جێبه‌جێ كراوه كه سێیان كوردن، یه‌كێكیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و سه‌رجه‌میشیان له گرتووخانه‌كانی كه‌ره‌ج له سێداره دراون.
پێرێ سێشه‌م سزای سێداره‌دانی لانی كه‌م سێ حوكمدراو به ناوه‌كانی عه‌لی شاهی، سه‌جاد یارمحه‌مه‌دی و مه‌جید ڕووحی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. ئه‌م سێ گیراوه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
هه‌ر له رۆژانی رابردوودا سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراوی كورد و خه‌ڵكی كرماشان به ناوه‌كانی سه‌جاد ئه‌كبه‌ری ته‌مه‌ن 27 ساڵ و مه‌یسه‌م وه‌یسی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان به ناوی شیرمحه‌مه‌د نه‌زروڵا كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سزای سێداره‌ی سێ كه‌سی تر جێبه‌جێ كراوه، به‌م پێیه ژماره‌ی به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراو له‌م گرتووخانه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سه‌كه‌ی پێرێ ژماره‌كه بۆ نۆ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ئاماری له سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی له‌سێداره‌دان به ژماره‌ی دانیشتووان به‌راورد بكرێ، له ئاستی دنیادا ئێران له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له سێداره ده‌درێن تاوانیان كردووه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ پێیان وایه سزای له سێداره‌دان ناتوانێ دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، له ئێران سزاكان كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌یان هه‌بووه و ته‌نیا بوونه‌ته هۆی زیادكردنی تاوانه‌كان، ئه‌مه جگه له‌و دۆخه ناخۆشه ده‌روونییه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پێنراوه و له‌رووی سیاسییه‌وه خه‌ڵكی پێ چاوترسێن ده‌كرێ.