باشترین وێنه‌ی رۆژنامه‌وانیی ساڵی 2025، بریتییه له وێنه‌ی منداڵێكی فه‌له‌ستینیی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ كه له ئاكامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، هه‌ردوو ده‌ستی له ده‌ست داوه.
دامه‌زراوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خه‌ڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و وێنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌میر ئه‌بولعه‌وف، بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی گیراوه.
وێنه‌كه پۆرترێتێكه له مه‌حموود عه‌جووری فه‌له‌ستینی كه له ئاكامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، یه‌كێك له ده‌سته‌كانی په‌ڕی و ده‌سته‌كه‌ی تر بریندار بوو. منداڵه‌كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گواسترایه‌وه و دواتر ده‌سته‌كه‌ی تریشی بڕایه‌وه.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه نووسیویه‌تی، ''یه‌كێك له ناخۆشترین ئه‌و شتانه‌ی دایكی مه‌حموود بۆی گێڕامه‌وه ئه‌وه‌بوو، كاتێك مه‌حموود به‌هۆش هاتووه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار زانیویه‌تی ده‌سته‌كانی نه‌ماون، به دایكی گوتووه چۆن له باوه‌شت بگرم.''
ئه‌بولعه‌وف كه خۆیشی خه‌ڵكی غه‌زه‌یه، له ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه فه‌له‌ستینی جێهێشتووه و رووی له ده‌وحه كردووه و له‌وێ وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه ده‌گرێت كه بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی وۆرد پرێس فۆتۆ له‌باره‌ی باشترین وێنه‌ی 2025 گوتوویه‌تی، وێنه‌كه ئارامه و به ده‌نگێكی به‌رز قسه ده‌كات و چیرۆكی منداڵێك ده‌گێڕێته‌وه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی دامه‌زراوه‌كه، ستایشی وێنه‌گره‌كه‌ی كردووه كه توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك بیگرێت، ئه‌و تیشك و ره‌نگانه‌ی له وێنه‌كه به‌دی هاتوون، پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی وێنه‌كه ده‌كه‌ن.
وێنه‌ی وشكه‌ساڵی له ئه‌مازۆن و وێنه‌یه‌كی كۆچبه‌ره چینییه‌كان كه له مه‌كسیكه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بپه‌ڕنه‌وه، به دووه‌م و سێیه‌م باشترین وێنه‌ی ساڵ ده‌ستنیشان كراون.