سروه پوورمحه‌مه‌دی له ئه‌ندامانی چالاكی ڕێكخراوی نۆژین و مامۆستای خۆبه‌خشی زمانی كوردی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای پێنج ساڵ حوكمی گرتنی، له‌لایه‌ن دادگای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، گیرا و به‌ره‌و گرتووخانه به‌ڕێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ شه‌موو سروه پوورمحه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، بۆ به‌ندی ژنانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه گواسترایه‌وه.
ئه‌و له پایزی 2023 له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر كه‌ره‌می و به تۆمه‌تی "پێكهێنانی گرووپ به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایش"، سزای 10 ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. ئه‌و سزایه پایزی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه بۆ پێنج ساڵ گرتن كه‌م كرابووه‌وه.
سروه پوورمحه‌مه‌دی له زستانی 2022 دوای سه‌ردانی دادگای سنه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌نجوومه‌نی نۆژین، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌و دوای دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، به دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی له به‌شی ژنانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كرابوو، ئه‌مڕۆیش بۆ هه‌مان شوێن ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكات.