ماڵباتی ئەو پزیشكەی لەلایەن زاواكەیان كوژران سوڵحی عەشایەری رەت دەكەنەوە

:: PM:04:41:22/04/2025 ‌
ئەمڕۆ 40 ڕۆژ بەسەر رووداوی كوشتنی ئەو ماڵباتەدا تێپەڕ دەبێت، كە لەلایەن زاواكەیانەوە كوژران. كەسوكاری ماڵباتەكە رەتی دەكەنەوە ئەوان سوڵحی عەشایەری بكەن. 

شەوی 13ی ئایار، كەسێك بە ناوی "سیروان مەحموود" كە پزیشكە بە چەكەوە هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی خەزووری بۆ كوشتنی ژنەكەی و لە ئەنجامدا ژنەكەی و دایك و باوكی و خوشكێكی دەكوژێت كە دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوە كە لەلایەن ئاسایشەوە گیرا. 

ئەمڕۆ سێشەم 22ی نیسان، هەرێم كەمال پەستەكسۆر، كوڕی مامۆستا كەمال كە یەكێك لە كوژراوەكانە، بە رۆژنامەنووسانی گوت، رێڕەوی دادگا لەسەر ئەو كەیسە بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئەوان تەواوی ماڵباتی بكوژەكە بە تاوانبار نابینن، چونكە تاوانەكە لەلایەن یەك كەسەوە ئەنجام دراوە. 

لەبارەی ئەوەی كە باس لەوە دەكرێت لەسەر رووداوەكە داوای سوڵحی عەشایەری كرابێت، هەرێم كەمال گوتی، بە هەموو جۆرێك شتێكی لەمجۆرە رەت دەكەینەوە و دەرگامان بۆ ئەوە كراوە نابێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم