كاركردن لە پڕۆژەی دوو تونێل دەستی پێ‌ كردووە

:: PM:12:21:23/04/2025 ‌
دروستكردنی دوو سایدی ڕێگەی كۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل، تەواوكردنی هەردوو تونێلی میراوە - ماوەران بەردەوامە.
 
كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی دوو سایدی ڕێگەی كۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل، تەواوكردنی هەردوو تونێلی میراوە - ماوەران كە بەشێكی گرنگی رێگەی هاملتۆنە و رێگەیەكی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت.

پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی دووسایدی ڕێگەكە بە درێژیی 10 كیلۆمەتر، كە تێیدا جگە لە تەواوكردنی هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە، دوو یەكتربڕیش بە شێوەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە خۆ دەگرێت.



وشە - رامیار جەواد