ئاژانسی خۆراكی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه، سه‌رووی دوو مانگه غه‌زه له ژێر گه‌مارۆی ئیسرائیلدایه و خۆراك له كۆگه‌كان ته‌واو بووه ، خه‌ڵكی غه‌زه ده‌ستیان به هیچ خۆراكێك راناگات.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه هه‌ندێك خۆراك له كۆگه‌كاندا مابوون، دوێنێ سه‌رجه‌م خۆراكه‌كه‌ی راده‌ستی ناوه‌نده‌كانی خێرخوازیی دابینكردنی خواراك بۆ خه‌ڵكی غه‌زه كرد، هیچ شتێك نه‌ماوه تا له رۆژانی داهاتوودا به‌و چێشتخانه خێرخوازییانه‌ی بده‌ن.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 80%ی دانیشتووانی غه‌زه له رێگه‌ی ئه‌و چێشتخانه خێرخوازییانه‌وه، خۆراكی رۆژانه‌یان دابین ده‌كه‌ن.
هاوكات هۆشداریی داوه له دوای داخرانی ئه‌و چێشتخانانه، كه‌س نازانێت چ شتێك به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه دێت، چونكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری خۆراك نییه تا خه‌ڵك پشتی پێ ببه‌ستن.
ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه، هه‌نگاوێكی نوێی گوشاره بۆ سه‌ر حه‌ماس به‌و ئامانجه‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كانی ئازاد بكات.
ته‌واوبوونی خۆراك له غه‌زه له كاتێكدایه، 116 هه‌زار تۆن خۆراك له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی غه‌زه دابین كراوه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه ده‌كه‌ن رێی چوونه‌ژووره‌وه‌یان پێ بدرێت كه به‌شی یه‌ك ملیۆن كه‌س بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ده‌كات.
گوشاره‌كانی ئیسرائیل دیاره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینیش هه‌بووه، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمی داوای له حه‌ماس كردبوو، هه‌رچی زووه بارمته‌كان ئازاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك له ده‌ستی ئیسرائیل‌دا بۆ كوشتن و برسیكردنی خه‌ڵك نه‌مێنێته‌وه.
به‌هۆی هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 و ئه‌و بارمتانه‌ی حه‌ماس گرتنی، ئیسرائیل زۆرترین زیانی به فه‌له‌ستینییه‌كان گه‌یاندووه و سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌سی كوشتووه، تا ئه‌م ساته رۆژ نییه چه‌ندان فه‌له‌ستینی نه‌كوژرێن، بیانووی سه‌ره‌كیی ئیسرائیل ئه‌و بارمتانه‌یه كه له‌لایه‌ن حه‌ماس راگیراون و ئازادیان ناكات.