ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری له عێراقدا زۆرن و ته‌نیا 90 سه‌نته‌ر مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، ئه‌وانی تر سه‌رجه‌میان به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ڵمه‌تێك بۆ داخستنی ئه‌و سه‌نته‌ره نایاساییانه ده‌ستی پێ كردووه كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ به‌ڕێوه ده‌بات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌نا زه‌جراوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری له عێراقدا نزیكه‌ی هه‌زار سه‌نته‌ر ده‌بن، كه‌چی ته‌نیا 90 سه‌نته‌ر مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، ئه‌وانی تر سه‌رجه‌میان به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بۆ داخستنی ئه‌و سه‌نته‌ره نایاساییانه ده‌ستی پێ كردووه كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ به‌ڕێوه ده‌بات.
زه‌جراوی زیاتر گوتی، زۆر پێویسته لێپیچنه‌وه له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری بكرێت كه به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ، له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه سه‌ردانی ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری ده‌كه‌ن، لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ن كه كاره‌كانیان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كان گونجاوه. لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی داخستنی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان هه‌یه كه به‌پێی رێنوێنییه فه‌رمییه‌كان كار ناكه‌ن، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گیرێت.
زه‌جراوی ئه‌وه‌شی گوت كه زۆر له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و چاندنی پرچ، له ده‌ره‌وه‌ی یاسادا كار ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و جۆره سه‌نته‌رانه پێویسته مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان هه‌بێت كه له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی جوانكاری و پسپۆری پێست، رێگه‌ی كاركردنیان پێ بدرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ماجد شنگالی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، ساڵی رابردوو نزیكه‌ی هه‌زار سه‌نته‌ری جوانكاری له عێراقدا هه‌بوون كه زۆربه‌یان نایاسایی بوون و له‌و ژماره‌یه‌یش زۆربه‌یان له به‌غدا بوون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنوێنیی بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌ركرد كه به‌پێی ئه‌و رێنوێنییانه كار بكه‌ن.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 2024 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له حه‌وتی ئایار، هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی له به‌غدا به‌ڕێوه برد، هه‌ر ئه‌وكاتیش ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری جوانكاری داخران. كه‌چی ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و سه‌نته‌رانه له ده‌ره‌وه‌ی رێنوێنییه‌كان، كار ده‌كه‌ن كه زۆرجار به‌هۆیانه‌وه هاووڵاتییان ده‌بنه قوربانی.